هەولێر.. گەنجهك باب و برايێ خۆ دکوژت
باسنيۆز:
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، گەنجێک باوک و براکەی خۆی دوای دروستبوونی دەمەقاڵێیەک، کوشت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە لە ماڵپەڕی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بڵاو کراوەتەوە، کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2/4/2017، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە نزیک بازاڕی لەنگە لە شەقامی 100مەتری ئاگادار کراونەتەوە.
لەمبارەیەوە باساک فەرەج، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە، کەسێک بەناوی (م. ک. گ)، تەمەن (22) ساڵ، لەگەڵ باوک و برای لە چێشتخانەی (ئەسینا) لەسەر کێشەیەکی نێوانیان بووەتە دەمەقاڵێیان و بەچەکی جۆری (کلاشینکۆف)، لە باوک و براکەی داوە کە ناویان (کامەران تاهیر مستەفا)، تەمەن (43) ساڵ و (هەڵوێست کامەران تاهیر)، تەمەن (19) ساڵ کە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە.
دوای گەیشتنی پۆلیس، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و تۆمەتبارەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تائێستا بەردەوامە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی