نیسان 16, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سبەی هەفتيا بەرهه‌نگاربوونا توندوتیژيا دژی ژنان دەست پێ‌ دكت

سبەی هەفتيا بەرهه‌نگاربوونا توندوتیژيا دژی ژنان دەست پێ‌ دكت

وشه‌:

بڕیارە سبەی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ بكات و چەندان چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ شەموو 24ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو بانگێشتنامەیەی بۆ “وشە” هاتووە، سبەی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت.

ئاشكرا كراوە هەڵمەتەكە لەژێر ناونیشانی “بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەركی هەمووانە” دەست پێ‌ دەكات لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژە دراوە، هەڵمەتەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و چەندان چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان لە 25ـی تشرینی دووەم هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و بەرپرسانی حكوومی بەشداری تێیدا دەكەن.

ناوەندەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەربە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەندان هێلی گەرما گەرمی بەهانەوە چوونی ژنانیان هەیە و ڕۆژانە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi