نیسان 16, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

د هشت هه‌يڤان دا ل هەرێما کوردستانێ 32 ژن هاتينه‌ کوشتن 

د هشت هه‌يڤان دا ل هەرێما کوردستانێ 32 ژن هاتينه‌ کوشتن 

باسنيوز:

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژیی دژی ئافرەتان، لە هەشت مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، 32 ژن کوژراون و 53 ژنیش خۆیان کوشتووە.

لە درێژەی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژیی دژی ئافرەتاندا هاتووە هەر لەو ماوەیەدا 104 ژنی دیکەش سووتاون و 83 خۆیان سووتاندووە، هەروەها دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر 80 ژنی دیکە.

بەپێ هەمان ئامار لە ماوەی هەشت مانگی ساڵی 2018دا 278 سکاڵا لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە لە نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژیی دژی ئافرەتان لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

حاڵەتەکانی توندوتیژی، کوشتن، دەستدرێژیی سێکسی و سووتاندن لە کوردستان سڵانە تۆمار دەکرێن و بەپێی ئەو ئامارانەی تۆمار کراون و بڵاو دەکرێنەوە، حاڵەتەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەمیان نەکردووە.

لەمبارەوە موقەدەم فەرمان محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژیی دژی ئافرەتانی هەولێر سەبارەت بە ئامارە گشتییەکانی ساڵی 2017 بە میدیاکانی گوتووە: “ساڵی ڕابردوو 50 ژن کوژراون و 75 ژنی دیکەش خۆیان کوشتووە.

هەر بەپیی ئاماری ساڵی ڕابردوو 202 ژن سووتاون و 122 ژنیش خۆیان سووتاندووە، هەر لە ساڵی 2017شدا 8970 سکاڵا لە بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی تۆمار کراون کە ڕێژەی 32٪ پیاو سکاڵای تۆمار کردووە و 68٪یش لەلایەن ژنانەوە سکاڵا تۆمار کراون کە زیاتر لە هاوسەر، برا و باوکیان بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە ساڵی 2017 لە سەرجەم هەرێمی کوردستان 15 کەس بە تاوانی کوشتنی ژنان دەستگیر کراون و 30 کەیسی کوشتنیش هەبووە کە هیچ کەسێک لەسەریان دەستگیر نەکراوە و لە دوو کەیسیشدا دوو کەس ئازاد کراون و دوو کەیسیش نەزانراوە بکوژرانی کێ بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi