كچه‌كا ئێزدی: داعش دگۆته مه كافرن و خوارن و ئاڤێ ناده‌ينه كافران
باسنيوز:
زینه، كچێكى ڕزگاربووی ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعشه کە دانیشتووی گوندی کۆچۆ بووە، بەسەرهاتی خۆی لە دۆزەخی بن دەستی داعش بۆ (باس) دەگێڕێتەوە.
زینە سەرەتای ئەو چیرۆکە تاڵەی ئاوها باس کرد: ”له 15/8/2014 له گوندى كۆچۆ به دیل گیراین و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له‌ژێر ده‌ستى چه‌كداران ماینه‌وه، به‌و چاوانه‌ى خۆم ده‌مبینى، كه بەهۆى برسێتییه‌وه چه‌ندین دایك توانایان نه‌بوو شیر به منداڵه ساواكانیان بده‌ن، گریانى منداڵانیش له‌برسان ته‌له‌عفه‌ریان ده‌هه‌ژاند“.
زینه‌ى دوو ساڵ به‌دیلگیراو ده‌ڵێت: ”ئه‌و دوو ساڵه‌ى ئێمه له‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعشدا بووین، جلوبه‌رگێكى ڕه‌شمان پێ درابوو، له‌سه‌رمان سه‌پێنرابوو ته‌نیا ئه‌و جلوبه‌رگانه له‌به‌ر بكه‌ین، ته‌نیا له كاتی هه‌ڵبژاردنى كچه‌كان، له‌لایه‌ن چه‌كداران، ده‌موچاویان به‌دیار ده‌خست“.
ڕاشی گه‌یاند: ”تاكه شوێنى دابینكراو بۆ نووستن، زه‌وییه‌كى ڕه‌ق و وشك بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و شوێنه سه‌خته، چاوى زۆرینه‌یان كوێر ببوون بۆ خه‌و، به‌ڵام كه‌س نه‌یده‌وێرا بخەوێت، چونكه نه‌تده‌زانى چه‌كدارانى داعش له كاتى نووستندا چى لێ ده‌كردیت“.
به‌رده‌وامیى پێ دا و گوتى: ”له ته‌له‌عفه‌ر زۆر كچ و ژن و منداڵی ئێزدییان زیندانی كردبوو، زۆر كات 10 كچیان پێكه‌وه ده‌برده ناو ئۆتۆمبێلێك و كه‌س نه‌یده‌زانى چی‌یان لێ ده‌كرێت، له كاتى گه‌یشتنمان به سولاخى، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ى منداڵیان هه‌بوو له كچه‌كان جودا كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا كچ له سولاخ بمێننه‌وه“.
زینه نه‌هامه‌تیى دیكه‌ى بۆ (باس) گێڕایەوە: ”زۆربه‌ى كات خواردنیان پێ نه‌ده‌داین و ئه‌و دایكانه‌ى منداڵى ساوایان هه‌بوو، به‌هۆى برسێتییەوە نه‌یانده‌توانى شیر به منداڵه‌كانیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆى گریانێكى زۆرى ئه‌و منداڵه ساوایانه“.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ”كچان له كه‌سر میحراب له گۆڕه‌پانى ماڵێك كۆ ده‌كرانه‌وه و ئه‌شكه‌نجه ده‌دران، بۆ ماوه‌ى 3 مانگ نزیكه‌ی 30 خێزانى گوندى كۆچۆ له كه‌سر میحراب و قه‌زل قێر له خانوویه‌ك به ڕه‌وشێكى زۆر خراپ‌دا به‌جێ مان و ڕێگه‌یان به چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌سانه نه‌ده‌دا كه نه‌خۆش ده‌كه‌وتن“.
ئەو كچه کوردە ئێزدییە گوتیشی: ”زۆرجار ئێمه‌یان ده‌برده ناو خانوویه‌ك و په‌نجه‌ره و ده‌رگاكانیان داده‌خست و ڕێگه‌یان به كردنه‌وه‌یان نه‌ده‌دا، ده‌یانگوت ئێوه كافرن، ئێمه خواردن و ئاو به كافره‌كان ناده‌ین، دواتر ئۆتۆمبێلێكى دیكه هات و ئێمه‌یان برد بۆ مووسڵ“.
زینه راشی گه‌یاند: ”داعش برا و كوڕه مامه‌كانمى ڕفاند و ئێمه‌یان به تۆمه‌تى ڕاكردن له‌ژێر ده‌ستى داعش نارد بۆ مووسڵ، كه بۆ ماوه‌ى 5 مانگ له‌گه‌ڵ تیرۆرست (حه‌جى موعته‌ز) بووین، دواتر جارێكى دیكه منى نارده‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر و گه‌ڕامه‌وه بۆ لاى تیرۆرست (حاجى باقر)، كه بۆ ماوه‌ى 8 مانگ ئەشکەنجەی دام“.
زینه لەكۆتاییدا گوتی: ”زۆرجار هه‌وڵم دا ڕا بكه‌م، یاخود بارى كه‌سوكاره‌كانم بپرسم، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان لێ ده‌گرتم، دواى ئه‌و 8 مانگه‌ى له‌گه‌ڵ (حاجى باقر) ئەشکەنجەم چەشت، ڕاده‌ستى (ئه‌بو ئه‌یمه‌ن) كرام، دواى دوو مانگ له ته‌له‌عفه‌ر توانیم بگه‌م به خوشكه‌كه‌م و گیانى خۆمان له‌سه‌ر دوا چانسى ڕاكردنمان دانا، سوپاس بۆ خوا گه‌یشتینه كوردستان و له میحوه‌رى شه‌نگال ڕزگار كراین“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی