رێزبەنديا خرابترین وه‌لاتێن جیهانێ بۆ ژنان هاته راگەهاندن
باسنيوز:
ماڵپه‌ڕێكی جیهانی ریزبه‌ندی خراپترین وڵاتەكانی جیهانی بۆ ئافرەتان بڵاوكردەوە و باسی لەو وڵاتانە كردووە ئافرەت تیایاندا رووبەرووی زۆرترین مەترسی و هەرەشە و دەستدرێژی دەبنەوە.
ماڵپه‌ڕی Thomson Reuters Foundation ناوی 10 وڵاتی بڵاو كرده‌وه كه به‌ترسناكترین وڵات داده‌نرێـن له جیهاندا بۆ ئافره‌تان و ماڵپه‌ڕەكه پشتی به‌ستووه به‌توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن 550 شاره‌زای جیهانی ئاماده كراوه.
وڵاتی هیندستان له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م هاتووه كه بەترسناكترین وڵات داده‌نرێ بۆ ئافره‌تان له دوای ئه‌ویشدا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌فغانستان و سووریا دێن.
ماڵپه‌ڕەكه پێیوایه كه ئه‌و وڵاتانه له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه خراپترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی ئافره‌تان ده‌كه‌ن، جگه له‌مه‌ش ئافره‌تان ڕووبه‌رووی زۆرترین هه‌ره‌شه و ده‌ستدرێژیكردن دەبنەوە له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه.
ریزبه‌ندییەكەش بەم شێوەیەیە:
هیندستان
ئه‌فغانستان
سووریا
سۆماڵ
سعوودیه
ئه‌مریكا
نێجیریا
یه‌مه‌ن
كۆنگۆ
پاكستان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی