هه‌شتی مارس ژ چی هاتيه؟
وێستگە ستایل-
هه‌شتی مارس، ڕۆژی جیهانیی خانمانه و زۆرینه‌ی ژنانی جیهان به بۆنه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانیان له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریی، له‌و ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، له هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك چین و ڕوسیا و كوبا-ش، ژنان له هه‌شتی مارسدا، پشویانه‌و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ ژنانی كورد، له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند چالاكییه‌ك سازبكه‌ن.
مێژووی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1856 كه تیایدا به‌هه‌زاران ژن له شاری نیو یۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، دژی سه‌ختیی كاركردن‌و درێژی ماوه‌ی كاركردنیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و داوایان كرد كاتی كراكردنیان بۆ كه‌مبكرێته‌وه.
له‌و كاته‌دا له‌به‌رامبه‌ردا، پۆلیسی نیو یۆرك، به تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی ئاژاوه، به شێوه‌یه‌كی دڕه‌ندانه، ڕوبه‌ڕوی ژنانی خۆپیشانده‌ر بوونه‌وه‌و ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتن و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
جارێكی دیكه و له‌مانگی مارسی ساڵی 1908 دا هه‌ر له نیویۆرك، سه‌دان ئافره‌تی كارگه‌كانی چنین، به پارچه نانێك و چه‌پكه گوڵێكه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردنیان ده‌كرد، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ژنان له هه‌شتی مارسی هه‌موو ساڵێكدا زیاتر فراوانتر ده‌بوو تا وای لێهات له ساڵی 1977 دا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، رۆژی هه‌شتی مارسی وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ژنان دیاری كرد.
له ئێستادا له كوردستان خانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ر فراوان له بازاڕی كاركردن و له كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ته‌واوی پێگه‌كان جێ ده‌ستیان دیاره و شان به‌شانی پیاوان هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ له كوردستان به بۆنه‌ی یادی هه‌شتی مارسه‌وه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی