كچه‌كا رزگاربوویا ئێزدى رووبه‌رووى جه‌لادێ داعشێ د‌بت
باسنيوز:
شیرین، ته‌نها ئافره‌تى كوردى ئێزدی نییه كه له ده‌ست تیرۆریستانى داعش هه‌ڵاتبێت، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و ئافره‌ته ده‌گمه‌نانه‌ى، دواى ڕزگاربوونى، ڕووبه‌ڕوو به‌رامبه‌ر جه‌لاده‌كه‌ى وه‌ستایه‌وه.
له مانگى ئابى 2014، كاتێك تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر شارى شنگال، به‌هه‌زاران هاووڵاتى كوردی ئێزدییان ڕفاند، یه‌كێك له‌وانه، شیرین بوو كه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت چوار جار هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه: “بۆ ئه‌وه‌ى له‌و نه‌هامه‌تییه ڕزگارم ببێت”.
ئه‌و ئافره‌ته ڕزگاربووه، به‌هاوكارى میدیاكاری به‌ریتانی (ستایسی دوولى) توانى چاوى به جه‌لاده داعشییه‌كه‌ى بكه‌وێته‌وه، كه له دیدارێكى كورتدا دانى به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر 200 ئافره‌ت، نا.
ئه‌و داعشییه كه له‌كاتى دیداره‌كه هه‌ردوو ده‌ستى به‌سترابووه، باسى له تاوانه‌كانى خۆى كرد و ئاشكراى كرد، لانى كه‌م 900 كه‌سى به‌ده‌ستى خۆى كوشتووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا شیرین به‌ده‌م ڕژانى فرمێسكه‌كانییه‌وه، پێی گوت: “باجى هه‌موو تاوانه‌كانت ده‌ده‌یت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی