ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژڤانێ هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ هاته‌ دیاركرن

ژڤانێ هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ هاته‌ دیاركرن

K24 – هەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەمڕۆ 26/3/2023، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد”.

لە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: ” 18/11/2023 وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا”.

لە خاڵی دووەمی فەرمانی سەرۆکی هەرێم ئاماژە بەوەکراوە: “گشت لایەنە سیاسییەکان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە.

لە خاڵی سێیەمی ئەو فەرمانەدا ئەوەخراوەتەڕوو: “ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت”.

دڵشاد شەهاب، راشیگەیاند: “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات، پەلە بکرێت لە هەنگاوی متمانە بەخشین و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی لە ماوەی یاسایی خۆیدا دەست بە کارەکانی خۆی بکات، هەروەها بۆ چارەسەری یاسایی ئەو ناکۆکیانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان هەن، کە ئێستا پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان بەو ئاراستەیە دەڕۆن کە هەمواری یاسا بکەن، بۆیە پێویستە ئەمەش لە ئەولەویەتی سەرجەم فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بێت، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت”.

گوتیشی: “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات، بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و مافی یاسایی و دەستووری خەڵکی کوردستان بخرێتە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی تر و گیروگرفتەکانی لەبەردەم هەمواری یاسا و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن هەن بەلاوە بنرێن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi