ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا ساخله‌ميێ ژمارەیەكا سەنتەر و نەخۆشخانەيين ئەهلی ل هەرێما كوردستانێ داخستن 

وەزارەتا ساخله‌ميێ ژمارەیەكا سەنتەر و نەخۆشخانەيين ئەهلی ل هەرێما كوردستانێ داخستن 

باسنيوز:

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ژمارەیەك سەنتەری جوانكاری و نەخۆشخانەی ئەهلی لە شارە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان داخراون.

ئەو سەرچاوەیە بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەهۆی نوێ نەكردنەوەی مۆڵەتەكەیان، لەم ماوەیەی دواییدا وەزارەتی تەندروستی بەردەوام ڕێوشوێنی بەرامبەر سەنتەرەكانی جوانكاری و نەخۆشخانە ئەهلیەكان گرتۆتە بەر، بەم هۆیەشەوە لە چەند رۆژی رابردوودا دوو نەخۆشخانەی گەورەی ئەهلی لە هەولێر بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، داخراون كە یەكێكیان نزیكەی ماوەی ساڵێك و ئەوەی دیكەش دوو ساڵ بەسەر مۆڵەتەكەیدا تێپەڕیوە و تازەیان نەكردۆتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی دركاند كە هەردوو نەخۆشخانەكە وێڕای سزای داخستن، بە بڕێك پارەش غەرامە كراون كە بەرامبەر هەر مانگێك دواكەوتنیان، ملیۆنێك دیناریان وەك غەرامە پێ دەبژێردرێت.

ئاشكراشی كرد كە هەر لەم ماوەیەی رابردوودا لە سلێمانی دوو سەنتەری جوانكار، لە دهۆك 7 سەنتەر، لە زاخۆ سەنتەرێك و نەخۆشخانەیەكی ئەهلی داخراون.

وەزارەتی تەندروستی بە شێوەی جۆراوجۆر چاودێریی نەخۆشخانە تایبەتەكان دەكات كە یەكێك لەو ڕێگایانەی چاودێریكردن، بریتییە لە پابەندكردنی ئەو نەخۆشخانانە بە تازەكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەیان كە ڕێوشوێنی ئەوتۆ لە كاتی تازەكردنەوەكە دەگیرێتە بەر، دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی كوالێتیی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە نەخۆشخانەكاندا پێشكەش دەكرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi