ب بزاڤێن نوونەرێن کورد چار نەخۆشخانە ل دهڤهرێن کوردستانی دێ ئێنه دروستكرن
مووسڵ -KDP.info-
نوێنەرێکی پارێزگای مووسڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بە هەوڵی بەردەوامی نوێنەرانی کورد لە بەغدا توانراوە ڕەزامەندی وەربگیرێت بۆ ئەوەی چوار نەخۆشخانە لە سنووری پارێزگای مووسڵ بۆ ناوچە کوردستانییەکان دروست بکرێن و ئێستا ئامادەکاری بۆ دروستکردنی دوو نەخۆشخانە دەکرێت.
شەریف سلێمان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”بە هەوڵی نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و لە ئیدارەی پارێزگای مووسڵ توانراوە ڕەزامەندی بۆ دروستکردنی چوار نەخۆشخانە لە ناوچە کوردستانییەکان لە سنووری پارێزگای مووسڵ وەربگیرێت، کە یەکێکیان 400 قەرەوێڵەییە و لە شنگالە، یەکێکیش لە ناحیەی باشیکە و ئەویش 100 قەرەوێڵەییە، کە ڕێکارەکانی ئەو دوانەیان تەواو بوون و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.”
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە کرد: ”دوو نەخۆشخانەی دیکەش لە مەخموور و لە شێخان دروست دەکرێن، کە ئەوانە لە قۆناغی دووەم دەبن و کار دەکەین لە بودجەی ئەمساڵ پارەیان بۆ تەرخان بکرێت.”