نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی:ل ڤان نێزیكان چەندين پرس لگەڵ بەغدايێ دێ ئێكلا بن  

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی:ل ڤان نێزیكان چەندين پرس لگەڵ بەغدايێ دێ ئێكلا بن  

وشه‌:

دوای ئەوەی حكوومەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە 27ی تشرینی یەكەمی رابردوو لە پەرلەمان متمانەی وەرگرت، دووپاتی لە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەیی خۆی بۆ رەوانەكردنی شاندێك بۆ بەغدا دەربڕی، ئێستە شاندەكە لە بەغدایە، پەرلەمانتارێكی پارتی دووپاتی دەكاتەوە بەم نزیكانە زۆرێك لە كێشە هەڵپەسێردراوەكان یەكلا دەبنەوە.

مەریوان قەرەنی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، پێوەندییەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بە دەستووری عێراقی 2005 رێك خراون، بەڵام لە 2014ەوە حكوومەتی فیدراڵ پابەندی پێدانی شایستە داراییەكانی حكوومەتی هەرێم نەبووە، كاتێك بەشێكی زۆر كەمی لەو مافانە رەوانە كردوو، ئەوەش لەبەر هۆكاری جیاجیا.
سوودانی بەڵێنەكانی بباتە سەر پێوەندییەكانی هەردوولا داهاتوویەكی پڕشنگداری دەبێت
روونی كردەوە، بەڵام دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی و رێككەوتنی سیاسی لە نێوان هێزەكانی ناو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، قۆناغێكی نوێ لە پێوەندییەكانی هەردوو حكوومەت دەستی پێ كردووە، دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی سوودانی لەسەر یەكلاكردنەوەی چەندان كێشەی هەڵپەسێردراوی نێوان بەغدا و هەولێر رازی بووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق پێشبینی ئەوەی كرد كە حكوومەتی سوودانی بە رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای نەوت و غاز بداتە پەرلەمانی عێراق، جیا لە پێدانی شایستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بودجەی 2023ی عێراق و جیانەكردنەوەیان لە هێزە فیدراڵییەكان، چونكە بەپێی دەستوور هەردووكیان بەشێكن لە سیستمی بەرگری عێراق.

قەرەنی روونی كردەوە، بەرنامەی حكوومەتەكەی سوودانی چارەسەركردنی چەند كێشەیەكی هەڵپەسێردراو لە نێوان بەغدا و هەولێر لەخۆ دەگرێت، وەك یاسای نەوت و غاز و جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال و دادگەی فیدراڵ، دووپاتی كردەوە، ئەگەر حكوومەتی سوودانی بتوانێت بەڵێنەكانی بۆ هەرێمی كوردستان لەو ماوەیەی بۆی دیاری كراوە بباتە سەر، ئەوكات داهاتوویەكی پڕشنگدار بۆ پێوەندییەكانی هەردوولا دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi