بڕیارە پارتی پشتى کۆنگرەى سەرهدانا لایەنێن هەرێما کوردستانێ بکهت
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە پارتی دوای کۆنگرە سەردانی لایەنەکان بکات و، گەڕێکی گفتوگۆ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی دەسپێبکات. مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی بە رووداوی گوت، لەگەڵ حیزبەکان کێبڕکێ دەکەن و ئەوەش ئاساییە، دەکرێت لەسەر هەندێک شت کۆک و لەسەر هەندێکی دیکەش ناکۆک بین.
د. کەمال کەرکووکی، ئەندامی کۆنگرەی پارتی بە رووداوی راگەیاند، “پارتی هەر کارێک بکا دەبێت لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بێت، هەموو لایەنە سیاسییەکانیش بەشێکن لە خەڵکی کوردستان، پابەندن کە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەن، پارتیش بە ھەمان شێوە”.
پارتی و یەکێتی وەکو هاوبەشی سەرەکی هەندێکجار لێدوانی تووند دژی یەکدی دەدەن. عەلی عەونی، ئەندامی کۆنگرەی پارتی دەڵێت، لە راستیدا ئەوان لەگەڵ یەکێتی “کێشەیەکمان نییە، یەکێتی کێشەی هەیە. ئێمە تاوەکو ئەو ساتەش یەکێتی بە هاوبەشی سەرەکی خۆمان دەزانین لە حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و پێمانوایە بە یەکگرتنی ئێمە و یەکێتی و یەکدەنگی ئێمە و یەکێتی دەتوانین هەم کوردستان هێور بکەینەوە و کەشەکە چاک بکەین بۆ کار و ژیان.”
کۆنگرەی پارتی بە بەشداریی 1032 ئەندام لە 03-11-2022 دەستیپێکرد، لە کۆنگرەکەدا 137 کەس خۆیان بۆ ئەندامێتیی کۆمیتەی ناوەندیی بەربژێر کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەشێکیان کشانەوە و 123 بەربژێر مانەوە.