پڕۆسه‌يا ده‌نگدانێ بۆ كۆمیته‌يا ناڤه‌ندی يا پارتی هاته پاشخستن
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دواخرا بۆ سبه‌ی كاتژمێر 10ی به‌یانی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، 126 ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی خۆیان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆیان كاندیدكردووه.
پێشتر كوردستان24 بڵاویكرده‌وه، له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌دا 20 بنكه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراوه كه پرۆسه‌كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ده‌نگدان ناوی 41 كه‌س بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌كۆتاییشدا، لیستی ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی هه‌ڵیبژاردوون، به‌شێوه‌ی چاپیش ده‌خاته سندووقی ده‌نگدانه‌وه، له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر سكاڵایه‌ك تاوه‌كو ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستی هه‌ژماربكرێنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
رۆژی (3ی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
له كۆتایی كاره‌كانی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتیشدا، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی