ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نوێنەرایەتیی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: پابەندبوونی خۆمان بۆ رێزگرتن لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە

نوێنەرایەتیی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: پابەندبوونی خۆمان بۆ رێزگرتن لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ :
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جێگری باڵیۆزی بەریتانیا و جێگری باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای پاسدارانیان بۆ سەر کامپی پەنابەران و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
رۆژی سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022، جۆن ئالن، جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی پێشکێشکردنی گوتارێکدا تیشکی خستە سەر هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران و گوتی: “بەریتانیا بە تووندترین شێوە هێرشە مووشەکییە کوێرانەکەی ئێران بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکە لە 28ی ئەیلوول سەرکۆنە دەکات کە بووە هۆی ئەوەی هاووڵاتی سڤیل گیانلەدەست بدەن و باڵەخانەی سڤیل زیانیان بەربکەوێت.” 
جۆن ئالن دەڵێت، ئەو هێرشانە “پێشێلکاریی سەروەریی و یەکگرتوویی خاکی عێراقن و بە تەواوی قبووڵنەکراون” و نموونەن بۆ هەموو جموجووڵەکانی ئێران کە لە ناوچەکەدا بۆ “تێکدانی ئاسایش و دروستکردنی ناسەقامگیری” دەیانکات. 
جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و گوتی: “ئێمە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشانەدا و بەردەوامیش دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش لە عێراق و هەرێمی کوردستان.” 
هاوکات، ناتالی برۆدهێرست، جێگری باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە قسەی کرد و گوتی: “فەرەنسا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە فراوانەکەی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکات کە قوربانی سڤیلی لێکەوتەوە؛ ئەوە پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.” 
ناتالی برۆدهێرست گوتیشی، فەرەنسا داوادەکات رێز لە هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان بگیرێت.
جۆن ئاڵن، جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان 
بەریتانیا بە تووندترین شێوە هێرشە مووشەکییە کوێرانەکەی ئێران بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکە لە 28ی ئەیلوول سەرکۆنە دەکات کە بووە هۆی ئەوەی هاووڵاتی سڤیل گیانلەدەستبدەن و باڵەخانەی سڤیل زیانیان بەربکەوێت. ئەم هێرشانە پێشێلکاریی سەروەری و یەکگرتوویی خاکی عێراقن و بە تەواوی قبووڵنەکراون. هێرشەکان نموونەی جموجووڵی بەردەوامی ئێران بوون بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە. ئێمە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشانە و بەردەوامیش دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش لە عێراق و هەرێمی کوردستان. 
ناتالی برۆدهێرست، جێگری باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
فەرەنسا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە فراوانەکەی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکات کە قوربانی سڤیلی لێکەوتەوە؛ ئەوەی کرا پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە. فەرەنسا پابەندی خۆی بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و ریزگرتنی هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە. داوا لە هەموو هێزەکان دەکەین دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق رابگرن. 
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi