نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتى پلاندانانى عێراق: هەڵاوسان بەراورد بە سەرەتاى ئەمساڵ 0.4٪ کەمیکردووە

وەزارەتى پلاندانانى عێراق: هەڵاوسان بەراورد بە سەرەتاى ئەمساڵ 0.4٪ کەمیکردووە

رووداو – هەولێر:
 
گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق دەڵێت، هەڵاوسان لە عێراق لە نێوەڕاستى ساڵى 2021 تاوەکو نێوەڕاستى ساڵی 2022 لەنێوان 6٪ بۆ 6.5٪ بووە و لە سەرەتاى ئەمساڵیشەوە لەسەر ئاستی مانگانە بە رێژەی 0.4٪ کەمبووەتەوە.
عەبدولزەهرە هینداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق رۆژی پێنجشەممە 15-9-2022 بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، هەڵاوسان لە عێراق لە نێوەڕاستى ساڵى 2021 تاوەکو نێوەڕاستى ساڵی 2022، لەنێوان 6٪ بۆ 6.5٪ بووە و گوتیشى: “لە سەرەتاى ساڵی 2022ـەوە پێنوێنیى مانگانەى هەڵاوسان بەرەو کەمبوونەوە چووە، بە جۆرێک سەرەتاى ساڵ 0.9٪ بوو، بەڵام ئێستا بۆ 0.4٪ کەمبووەتەوە”. 
ساڵى 2020 بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆناوە هەڵاوسان لە عێراق 10٪ی تێپەڕاند.
گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق دەڵێت، هۆکارەکانى هەڵاوسان لە عێراق زۆرن، سەرەکیترینیان زۆریى بڕى هاوردەکردنە کە عێراق زۆر پشتى پێدەبەستێت. ئەوە جگە لە بەرزبوونەوەى نرخ لە سەرانسەرى جیهاندا بەهۆى ئاڵنگارییە ئەمنى و تەندروستییەکانەوە. 
هۆکارێکى دیکەى هەڵاوسان بە بڕوای گوتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، زۆریی مامەڵەى نەختینەیی و بازرگانییە لە عێراق بەهۆى زۆریى خەرجییەکانى دەوڵەت کە ساڵانە دەگاتە 50 تریلیۆن دینار.
رۆژی 8ى حوزەیرانى 2022، پەرلەمانى عێراق پێشنیازەیاساى پاڵپشتیى خێراى ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدانى پەسندکرد بەمەبەستى رێگرى لە بەرزبوونەوەى نرخى خۆراک و پێداویستى کە بەهۆى جەنگى نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە جیهانى گرتووەتەوە. ئەو یاسایە کە وەک جێگرەوەى یاسای بودجەى 2022 دەبیندرێت، بودجەکەى 25 تریلیۆن دینارە و زۆربەى بۆ فەراهەمکردنى بەشەخۆراک و مووچە تەرخان کراوە.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi