بریتانیا بزاڤێ دكت زانکۆيا لەندەن ل ھەولێرێ ڤه‌كه‌ت
K24- هه‌ولێر:
كونسوڵێ به‌ریتانیا پێشنیازی كردنه‌وه‌ی زانكۆی له‌نده‌نی پێشنیازكرد، كه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رێكی كوردستانه‌وه داوا كراوه ئه‌و زانكۆیه له شاری هه‌ولێر بكرێته‌وه و دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و زانكۆیه ده‌بێته گه‌وره‌ترین ناوه‌ند له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بةگوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌سته‌كه‌یانی كرد و پێشنازی كردنه‌وه‌ی زانكۆی له‌نده‌نیی بۆ محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كرد و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و زانكۆیه ده‌بێته گه‌وره‌ترین ناوه‌ند له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له دیدارێكه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، جه‌ختی له گرنگی و پێویستی ئه‌و ھەنگاوەی کونسڵی بەریتانیا و لایەنی جێبەجێکاری كرده‌وه، بەتایبەتی وەبەرھێنان لە سێکتەری پەروەردە و خوێندن. دووپاتیكرده‌وه، ھەموو ھەوڵێك بۆ تەرخانکردنی زەوی و پێدانی مۆڵەت و کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە ده‌ده‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لەئاستێکی زۆر باشن و ھەبوونی زانکۆی براند پێویستە، بۆیە ئامانجیانە لەرێگەی وەبەرھێنانەوە گرنگی زیاتر بەو سێکتەرە بدەن.
زانکۆی لەندەن لە ساڵی 1830 دامەزراوە و یەکێکە گەورەترین 10 باشترین زانکۆکانی بەریتانیا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی