مه‌سرور بارزانى بريارا مه‌زاختنا دراڤێ سێ هه‌يڤێن مامۆستايێن وانه‌بێژ ده‌ركر
باسنيوز:
فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراو بۆ سێ مانگ،
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/11/2021، فەرمانگەى میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “مەسرور بارزانی، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی 4، 5 و 6ى ی ساڵى 2021 به یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ”.
پارەکەش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەبێت:
یەکەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار.
دووەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی