حکومەتا هه‌رێمێ زێده‌تر ژ 11 هەزار پارچێن عه‌ردى بۆ کەسوکارێن شەهیدان و زیندانیێن سیاسی تەرخان دکت
رووداو دیجیتاڵ
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بڕیاردراوە کە زەوی بۆ 11 هەزار و 141 کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، و جینۆساید، زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان تەرخان بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەت لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە زەوی بۆ 11 هەزار و 141 کەس تەرخان بکرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا زەوییەکان دابەشدەکرێن، وردبینییەکەش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه ده‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیا ده‌بێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وردبینی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست دەکات.
هاوکات عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهید و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ دابەشکردنی زەوییەکان، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی شەهید و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی پێکدەهێنرێت، لە رێگەی ئەو لیژنەوە رووبەری زەوییەکان و شوێنەکانیشی دیاری دەکرێت.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود گوتی، “دابەشکردنی زەوییەکان هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە و هەوڵدەدەین بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنیان بکەین”.