مەسرور بارزانی: كوردستان ژ روويێ ئاسایش و ئابووری ڤه ل قۆناغێن پێشكهفتىى تردايه
باسنيوز:
ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه 21/11/2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی لە بەشدارییان لە کۆڕبەندی مەنامە کرد و ڕایگەیاند، پاراستنی ئاسایش و هاوكاریی یەکتری ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی کۆڕبەندەکە بوو.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بە دیدارەکانی پەراوێزی کۆڕبەندەکە کرد و ڕایگەیاند: به‌شدارییه‌كی باشمان هه‌بوو، به‌شداریی پانێڵ و چه‌ندین دیداری دوو به دوومان له‌گه‌ڵ به‌شداربوانی كۆڕبه‌ندی مه‌نامه كرد و هه‌مووشی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پاراستنی ئاسایش و هاوكاریی یه‌كتری بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌حه‌دیاته‌ی بەگشتی ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه بووه‌ته‌وه.
مەسرور بارزانی سەبارەت بە گرنگیی بوونیان لەو کۆڕبەندەدا گوتی: ”ئێمه له كۆڕبهندهكەدا وه‌كوو به‌شێكی كاریگه‌ر له‌و ناوچانه به گرنگمان زانی بیروبۆچوونه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان باس بكه‌ین، پێمان وایه چیتر بابه‌تی ئاسایش بابه‌تی ناوچه‌یه‌كی به‌ته‌نیا نه‌ماوه، پێویستی به هاوكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، ئه‌مه‌شمان بینی كه له‌م کۆنفرانسانەدا باس ده‌كرا، ئه‌وه‌ی هه‌ستیشمان كرد گرنگییه‌كی زۆریان به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی دا”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕوونی كرده‌وه: ”به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا کە هاوكاری و بوونیان له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
لەبارەی هەڕەشەکانی تیرۆر و داعشەوە، مەسرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بۆ یە لە کۆڕبەندەکەدا ڕۆڵی پێشمه‌رگه و داموده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان به گرنگ زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌كوو هاوپه‌یمان پێویستیان به ئێمه هەیه، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببینه‌وه.
سه‌باره‌ت بە ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراقیشدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: ”ئێمه هه‌میشه گوتوومانه كوردستان ده‌توانێت ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو عێراق بگه‌ڕێته‌وه”.
مەسرور بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە كوردستان هه‌م له ڕووی ئاسایشه‌وه، هه‌م له ڕووی ئابوورییه‌وه له قۆناغێكی پێشكهوتووتردایه، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوانه یارمه‌تیده‌ری ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی عێراق بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و بووژانه‌وه‌ی ئابووری.