وه‌زاره‌تا كاره‌بێ:ره‌وشا کارەبێ دێ ئاسایی بت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی پرۆسەی چاکسازی (صیانه) و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و باشتر کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا:
– 140 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکرێت.
– تا کۆتایی ئەم هەفتە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت.
– پرۆسەی چاکسازی لە دوو یەکەی وێستگەکانی کۆمپانیای ماس تەواو دەبن.
– پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت.
راشیگه‌یاند، وەزارەتی کارەبا تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی