وەزارەتا دارایی داخوازيهكێ لدۆر فەرمانبەرێن گرێبەست ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەهان دکت
باسنيوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێک لەبارەی ناردنی زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “بەمەبەستی کۆکردنەوەی داتا و ئامار و زانیاری فەرمانبەرانی گرێبەستی سەر بودجەی ئاسایی و بودجەی (پەرەپێدان، پێشینەی بەردەوام، داهات) خشتەیەک دەنێرین بۆتان بەمەبەستی پڕکردنەوە و ناردنەوەی بۆمان بە زووترین کات بەبێ دواکەوتن پێش خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ی2021”.
ئەوەش خراوەتە روو: “بەپێچەوانەوە ئەگەر فەرمانبەری گرێبەست فۆڕمی کەسییەکە پڕ نەکاتەوە ئەوا مووچەکەی رادەگیرێت و سەرۆکی فەرمانگەش بەرپرسە لە راستی و دروستی داتا و زانیارییەکان و لە کاتی گەیشتن بە وەزارەتمان بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری تێدا ناکرێت”.
هەروەها وەزارەتی دارایی ئاماژەشی بەوەداوە کە فەرمانبەرە گرێبەستەکانی سەر بودجەی ئاسایی بە یەک خشتە بکرێت و ئەوانی تریش بەشێوەی جیا خشتەیان بۆ بکرێت.