مه‌سرور بارزانی: رۆلێ خۆ دێ گێرين ل هه‌وا جیهانی يا به‌رهنگاربوونا گهۆرينا كه‌ش وهه‌وايى
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی حكوومەتەكەی بۆ ستراتیژی جیهانی به مه‌به‌ستی رێگری له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی زه‌وی ده‌ربڕی و ڕای گەیاند رۆڵی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا ده‌گێڕن.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوی كردەوە “گفتوگۆكانی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی، پشتیوان و هانده‌ر بوو بۆ هه‌نگاونان له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یەكی جیهانی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار بوو له لوتكه‌كه بۆ به‌جێهێنانی رۆڵی له‌م هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌دا و ئێستا كاتی كاره”.
جێی باسە كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای دهستبهكاربوونیەوه به بایه‌خه‌وه ستراتیژی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستانی داڕشتووه و له ماوه‌ی كاركردنیدا هه‌وڵی داوه سوود له وزه‌ی خاوێن وه‌ربگرێت و ده‌ردراوه مه‌ترسیداره‌كان بۆ كه‌شوهه‌وا كه‌م بكاته‌وه و بایه‌خ به پاراستنی سامانی ئاو و زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی بدات.