وەزارەتا دارایی رۆنكرنه‌ك لدۆر مووچەى به‌لاڤكر
باسنيوز:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی، به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوه‌وه، سبه‌ی دووشه‌ممه مووچه دابه‌ش ده‌كرێ.
بەرپرسێکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، سبه‌ی دووشه‌ممه 2021/11/1 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ب. گشتی رەگەزنامە بۆ مانگی 10 ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆری باران و به‌و هۆیه‌وه له فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هەولێر كرایه پشوو.
ئەو بەرپرسەی دارایی ڕوونی کردەوە، بەهۆی ئەوەی بڕیاری تەمویل و خەرجکردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی لە هەولێرەوە بۆ هەموو شوێنەکان و پارێزگاکان دەنێردرێ، بۆیە مووچەی ناوخۆ و ڕەگەزنامە سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌درێ
سەبارەت بە زیادکردنی شوێنی تر بۆ بەیانی دووشەممە گوتی:” ئەوەیان لە دەسەڵاتی وەزیری داراییە و چاوەڕوانین بزانین چ بڕیارێک دەدات.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارین و لافاوەی کە دوو ڕۆژە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن زیانی بە شەقامە سەرەکییەکانی پارێزگای هەولێر گەیاندووە، بۆیە بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقامەکان، ڕۆژی یەکشەممە لە گشت دامەزراوەکانی حکوومەت لە سنوری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە”.