ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

په‌يڤدارێ پارتی: دڤێت گهۆڕينێن ریشەیى ل حکومڕانی يا عێراقێ دا بێنه‌ كرن 

په‌يڤدارێ پارتی: دڤێت گهۆڕينێن ریشەیى ل حکومڕانی يا عێراقێ دا بێنه‌ كرن 

باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە مەحموود محەمەد گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند پارتی دەیەوێ لە قۆناغی داهاتوودا گۆڕانکارییەکى ڕیشەیى لە چۆنیەتى حکومڕانیى عێراقدا بكرێت، بە شێوەیەك هەموو پێکهاتەکانى عێراق خۆیانى تێدا ببیننەوە.

مەحموود محەمەد لەبارەی پرۆژەی پارتی بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق گوتی ئەوان دەیانەوێت گۆڕانکارییەکى ڕیشەیى لە چۆنیەتى حکومڕانیى عێراقدا بەدى بێت، کە هەموو پێکهاتەکانى خەڵکى عێراق لە کورد، عەرەب و تورکمان، ئاسوورى و کلدان خۆیانى تێدا ببیننەوە و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و بەرگریشى لێ بکەن.

گوتەبێژی پارتی گوتی “دەمانەوێت ئەمنییەت هەبێت بۆ ئەوەى هەر کەس بە شێوازى خۆى لەم وڵاتەدا ژیانێکى ئاسایى و خۆشگوزەران بەسەر بەرێت، ئەو کێشە کەڵەکەبووانەى هەن، چارەسەر بکرێن”.

لەبارەى پلانى پارتییش بۆ سنووری كەركووك و ناوچە کوردستانییەكانى تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، مەحموود محەمەد گوتی “چارەسەرکردنى ئەو گرفتە لە ڕیزی یەکەمى كارەكانی ئێمەدایە و ئێستا کە هەڵبژاردنیش نەکراوە، لێژنەیەکى تایبەت لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لێژنەیەکى تایبەت لە حکوومەتى فیدراڵى لەسەر هێڵن، پێكەوە ئیش لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، کە چۆن ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ناوچەكە دروست کراوە، چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەى ئەو شوێنانە بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی و ئەم خەڵکەی ئەوێ كە زۆر ستەمیان لێ کراوە، نیگەرانییەكانیان بڕەوێندرێنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi