پارێزگارێ هەولێر:هه‌ولێر ناهه‌ژت و بهێزه
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، هەولێر ناهەژێ بەهێزە و دووژمن و نەیار هەوڵەکانیان مایەپووچ بوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی لەبارەی هێرشەکە کردووە و دەڵێت “هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقی بکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ.”
پارێزگاری هەولێر دەڵێت “سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌و جاره‌ش وه‌ک هه‌میشه، دووژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه پووچ بوو.”
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە “هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه و ئارامه و هه‌ر ئارامیش ده‌بێت.” دەشڵێت “چاوه‌ڕانی راگه‌یێندراوی دژه تیرۆری کوردستان بن و ھەواڵی مایەپووچی دووژمنان رادەگەیێنن.”
درەنگانی شەوی شەممە 11-09-2021 هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت “بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی