ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا پەروەردێ چەند بڕیار ده‌ركرن

وەزارەتا پەروەردێ چەند بڕیار ده‌ركرن

باسنيوز:

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكانی په‌روه‌رده‌ و ناوەندەكانی خوێندن دەرکرد و هۆشداریی له‌سه‌ر سزادانی هەر فەرمانبەرێک دەدات، کە کەمتەرخەم بێت لەراییکردنی کاروبارەکانیدا.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كە رۆژی 6/9/2021 لە لایەن ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وەزیری پەروەردەوه‌ دەركراوە و ئەمڕۆ له‌ پەیجی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوكراوەتەوە، سەبارت بە كەمكردنەوەی رۆتین و راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە فەرمانگەكانی پەروەردە و ناوەندەكانی خوێندن چەند بڕیارێك دەركراوە.

له‌ نووسراوكه‌دا، ئاماژە بەوە كراوە،، لە ھەموو ئاستەکانی بەرپرسیارێتی و فەرمانبەرێتی، پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن، بەشێوەیەکی خێرا و بێ ھیچ دواکەوتنێک کاروباری ھاووڵاتییان و سەردانیکاران لەچوارچێوەی یاسا و رێنوێنییەکان بەڕێ بکەن، “ئەو کارەی کە یاسا و رێنمایی ڕێگەی پێداوە، دەبێت بە زووترین کات ئەنجام بدرێت، ھەرکارێکیش ڕووبەڕووتان ببێتەوە لە دەرەوەی یاسا و رێنمایی، نابێت سەردانیکار بێ وەڵام بێت، دەبێت بەشێوازێکی کارگێڕی دروست وەڵام بدرێتەوە”.

لە بڕیارەكان هۆشداری دراوە سەبارت بە جێهێشتنی دەوام و تیایدا هاتووە “دەبێت بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دەوام بەجێنەھێڵن تا دوا نووسراو واژۆی لەسەر دەکرێت، لە ڕۆژانی دەوام”.

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی راگەیاندووە كار لەسەر بەشی سكاڵا دەكەن “وەزارەت بەشی سکاڵای ئەلیکترۆنیی ھەیە، کە ژمارەکانی دیارە و ھەر سکاڵایەک بگاتە وەزارەت لەسەر دواکەوتنی مامەڵەی ھاووڵاتییان یان شێوازی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ سەردانیکارانی دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە ڕێگەی (بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت) بەدواداچوونی جددی لەسەر دەکرێت. پاش بەدواداچوون فەرمانبەری کەمتەرخەم لەھەر ئاستێکی بەرپرسیارێتی بێت (تایبەت – ئاسایی) پارێزراو نابێت لە لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزای کارگێڕی بەگوێرەی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرت گشتیی ساڵی 1991ـی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت”.

لەو نووسراوەدا چەند ژمارەیەك بڵاوكراونەتەوە كە ژمارەی سكاڵا وەرگرتنن لەوانە”07505106262 – 07505103232 -07505106363 -07505106464″ دەتواندریت سكاڵا لە رێگەی واتسئاپ و ڤایبەر بۆ ئەو ژمارانە بنێردرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi