ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەرگه‌هێن قوتابخانان ل هەرێما کوردستانێ هاتنه‌ ڤه‌كرن

دەرگه‌هێن قوتابخانان ل هەرێما کوردستانێ هاتنه‌ ڤه‌كرن

باسنيوز:

دەرگای قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی قوتابییان دەکرێنەوە و وەزارەتی پەروەردەش شێوازی دەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندنی دیاری کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16-5-2021، پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە، کە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، راگیرابوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، پرۆسەی خوێندنی پۆلەکانی یەک تا 11ـەمی ئامادەیی بەشێوەی نۆرە دەبێت و هەر بەخێوکارێکی قوتابیش بیەوێ قوتابییەکەی لە قوتابخانە نەخوێنێت، دەتوانێ لەم هەفتەیەدا فۆرمێک پڕبکاتەوە و بەڵێنی فەراهەمکردنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنیی قوتابییەکە، بدات.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پێشتری وەزارەتی پەروەردە:

ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبوونەوەی ١٠ / ٣ / ٢٠٢١ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێمان دراوە، لە دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا، بریارمان دا بە:

١- دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە ١٦/ ٥ /٢٠٢١ بە شێوازی بەنۆرە (تناوب) ، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی (حکوومی – ناحکوومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن.

٢- پێویستە هەموو لایەک پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن.

٣ – لە حاڵەتی تووشبوون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگیی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان، بە سەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

٤- بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزوویان بێت منداڵەکەیان لەناو پۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپێکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەڵێننامە پڕ بکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لەناو پۆل جێبەجێ دەکرێن.

٥- وەزارەتی پەروەردە ، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبووە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و …. هتد، وا پێویست دەکات بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکار هێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لەناو پۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێ بدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێ بکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندووە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

١٥ ی ٥ی ٢٠٢١

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi