سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ سەرهدانا چەند وهلاتێن ئەورۆپا دکت
باسنیوز:
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەورووپا دەست پێ کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەو گەشتەیدا بۆ ئەورووپا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەتیش لە بواری ئابووری دەکات.
جەختیش كراوەتەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەورووپا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی