حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ده‌رباره‌ى به‌لاڤكرنا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دلنيا دكت
باسنيوز:
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ینى 29/11/2019، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕاى گه‌یاند كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان ده‌كات، له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه ترس كه‌وته نێو هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/11/2019، جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: “خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كه‌یان وه‌كوو خۆى دابه‌ش ده‌كرێت، به‌پێى ئه‌و كاتانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی دایده‌نێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی