پشكا پێشمه‌رگه‌ى ل بودجا عێراقێ دێ ئێته دیاركرن
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی عێراق پێشنیازیکردووە، رێژه‌ی له 14% تا 17%ی کۆی گشتی بودجەی تەرخانکراو بۆ هێزە وشکانییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی، بدرێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
له‌مباره‌شه‌وه ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا بە کوردستان ٢٤ی گوت: “بەغدا رازی بووە جێگه‌ی بەندێکی تایبەت بە بودجەی پێشمەرگە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بكرێته‌وه”.
له لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرسه‌دا، گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه، “عێراق چاوەڕێی دانانی وەزیری بەرگری و کوردستانیش چاوەڕێی حکوومەتی نوێیە، تا گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکان دەستپێبکەنەوە”.
لای خۆشیه‌وه جه‌بار یاوه‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: “تائێستا هیچ كۆبوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگیێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنی ته‌واوی په‌یكه‌ری حكوومه‌تی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین، بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته بده‌ین”.
هەرچۆنێک بێ بودجە تاقیکردنەوەیەکی قورسە لەبەردەم کابینەکەی عەبدول مەهدی، چونكه چیتر بەغدای سەردەمی عەبادی نییە و بۆ لەمەدوا لەچاوی عێراقدا هەولێر هاوبەشێکی راستەقینەیە.
H.B
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی