ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانتاره‌كی كورد: پشكا كوردان ژ بودجا عێراقێ بۆ 14- 15% دێ ئێته‌ زێده‌كرن 

پەرلەمانتاره‌كی كورد: پشكا كوردان ژ بودجا عێراقێ بۆ 14- 15% دێ ئێته‌ زێده‌كرن 

وشه‌:
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمان عێراق رای دەگەیەنێت كە وەزیری دارایی عێراق وەڵامی دڵخۆشكەری پێداوین بەوەی رێژەی كورد بۆ 14-15% بەرز دەكرێتەوە و پشكی پێشمەرگەیش بە رژدی قسەی لەسەر كراوە بۆ ئەوەی زیاتر بكرێت لەوەی ئێستە لە پڕۆژەكە دانراوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم بە “وشە”ی راگەیاند، لە دوایین دانیشتنمان لەگەڵ حكوومەتی عێراق لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە، 42 خاڵ لە لایەن لیژنەی داراییەوە خراوەتە بەردەم حكوومەت و نۆ خاڵیان بە تایبەت باس لە پشكی كورد وەكو رێژەی بودجە و شەهیدان و پێشمەرگە و پارێزگای هەڵەبجە و بابەتی سیاسی كراوە.

زیاتر گوتی، بەپێی پڕۆژەكەی حكوومەت بێت، لە نێوان 45 بۆ 50 هەزار پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان حساب كراوە بۆ بودجە، لە كاتێكدا پێشمەرگە زیاتر لە 50 ساڵە هەیە، بەڵام حەشدی شەعبی هەمووی دوو ساڵە دروست بووە، زیاتر لە 135 هەزار حساب كراوە و بودجەی بۆ تەرخان كراوە، رونی كردەوە، پێمان راگەیاندوون كە نە رێژەی هەرێم هێندەیە و نە ئەوەندە پێشمەرگەیش بۆ هەرێم حەقە، بۆیە پێویستە پشكی پێشمەرگە وەك حەشدی شەعبی بۆ 135 هەزار بەرز بكرێتەوە و بودجەی بۆ زیاد بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دووپاتی كردەوە، حكوومەتی عێراق ئامادە نییە رێژەی پشكی كورد بۆ 17% بەرز بكاتەوە، بەڵام لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق دانیشتنمان كردووە، وەڵامی دڵخۆشەكەری پێداین بەوەی پشكی كورد لە نزیكترین حاڵەتدا بۆ 14-15% بەرز دەكرێتەوە.

كۆچەر ئاشكرای كرد كە لە پڕۆژە یاساكەدا بە تایبەت كار بۆ هەڵەبجە كراوە بۆ ئەوەی بڕێك پارە تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێ تەرخان بكرێت كە خۆی لە دوو ملیار دینار دەبینێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi