ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەتا عێراقێ 620 ملیار دینارا قەردارا جۆتیارێن هه‌رێمێ يه‌

حكوومەتا عێراقێ 620 ملیار دینارا قەردارا جۆتیارێن هه‌رێمێ يه‌
دهۆك-KDP.info-

ئەمساڵ حكوومەتی عێراق تەنیا 323 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت. ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێ، حكوومەتی عێراق 620 ملیار دینار قەرزداری جووتیارانە و هەموو مەبەستی بەغدایش ئەوەیە كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستان لاواز بكات.

حكوومەتی عێراق، ئەمساڵ یەك تۆن گەنمی پلە یەك بە 560 هەزار دینار وەردەگرێ‌، گەنمی پلە دوو بە 480 هەزار دینار و پلە سێش بە 420 هەزار دینار وەردەگرێت‌، بەڵام جووتیاران ناچارن گەنمەكەیان بە كەمتر لەو نرخە لە دەرەوە بفرۆشنەوە.

نازم محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “قەرەباڵغییەكی زۆر لەبەر دەرگای سایلۆیەكان هەیە، ئەمەش لەبەر ئەو بڕیارەیە كە بەغدا داویەتی و ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەبێت و گەنمێكی زۆری جووتیاران دەمێنێتەوە و زەرەرمەند دەبن، كە ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان تەنیا 323 هەزار تۆنە، لەو ڕێژەیە تەنیا 108 هەزار تۆن بۆ پارێزگای دهۆك دانراوە”.

لە لایەكی دیكەوە، نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “پارەی ساڵانی 2014، 2015 و 2016، حكوومەتی عێراق 620 ملیار دینار قەرزدارە، ئەو پارەیەی كە ئێستا لە بانك بۆ جووتیاران دەستنیشان كراوە، تەنیا 270 ملیار دینارە، كەواتە زیاتر لە 370 ملیار دینار لەسەر حكوومەت ماوە، حكوومەتی هەرێم و جووتیارانی كوردستان ڕازی نەبوون وەری بگرن، چونكە پارەی هەموو جووتیارانی عێراق لەسەر ئەو نرخەی لێیان كڕیوە بۆیان حیساب كراوە، ئەوەش ستەمێكی دیكەیە لە جووتیارانی كوردستان دەكرێت، كە هەمووی بۆ ئەوەیە كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستان لاواز بكەن”.

نەجیب گوتیشی: “جووتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق لە جیاتی چاندنی گەنم، دێن لە كوردستان گەنمی جووتیارانی كوردستان بە نرخێكی هەرزان دەكڕن، واتە هەر تۆنێك بە 350 هەزار دینار دەكڕن و بە 560 هەزار دینار لە سایلۆیەكانی عێراق دەیفرۆشنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi