دادگه‌هێن عێراقێ سزا بۆ 19 ژنێن ڕووسی ده‌ركر
باسنيوز:
دادگاكانى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/ 4/ 2018 سزاى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ 19 ئافره‌تى ڕووسی ده‌ركرد، كه ئه‌ندامى ڕێكخراوى توندڕه‌وی “داعش” بوون.
زیاد سه‌بسبی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتى ڕووسیا له‌سه‌ر كۆمارى چیچان، ڕای گه‌یاند: “نزیكه‌ى 60 ئافره‌تى ڕووسی، له‌به‌رده‌م دادگاكانى عێراق به‌تۆمه‌تى په‌ڕینه‌وه به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى بۆ ناو خاكى عێراق و هاوكاریكردنى داعش، دادگایی ده‌كرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نكۆڵییان له‌و تۆمه‌تانه كردووه، به‌ڵام دادگاكانى عێراق، سزا به‌سه‌ر به‌شێكیاندا ده‌سه‌پێنێت، كه سزاكان به‌پێی مه‌ترسیی گیراوه‌كانه و له‌نێوان زیندانیكردن و هه‌تاهه‌تایی و له‌سێداره‌دان دان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه دادگاكانى عێراق له مانگی نیسان سزاى بۆ سێ ئافره‌تى قیرغستانی و دوو ئافره‌تى ئازه‌ربێجانى ده‌ركرد، له مانگى شوباتى ڕابردووش، به‌هه‌مان تۆمه‌ت كه په‌یوه‌ندیكردنیانه به داعش، سزاى بۆ 16 ئافره‌تى توركى ده‌ركرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی