ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فڕاكسیۆنا پارتی، یادداشته‌كێ بۆ نەمانا پاشكەفتى ئاراستەی حكوومەتێ دكت

فڕاكسیۆنا پارتی، یادداشته‌كێ بۆ نەمانا پاشكەفتى ئاراستەی حكوومەتێ دكت
هەولێر-KDP.info-

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بۆ كەمكردنەوە و هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچە، فڕاكسیۆنی پارتی پێشوازی لەو بڕیارەی حكوومەت دەكات و دەشڵێ: “بە نیازین یادداشتێك ئاڕاستەی حكوومەت بكەین كە ئەو پاشەكەوتەی ماویشە، نەمێنێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پرێسكۆنفڕانسی حەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەگەر پڕۆژەیاسای چاكسازی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند بكرێت، بە تەواوەتی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كۆتایی دێت.

شیلان جەعفەر، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “ئێمە دەستخۆشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەو بڕیارەی كە دای سەبارەت بە كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچە، بۆ كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچە ئێمە وەكو فڕاكسیۆن پێشوازی لەو بڕیارەی حكوومەت دەكەین و هەروەها پشتیوانی لە بڕیارەكانی حكوومەت دەكەین، چونكە لە ساڵی 2014ـدا كە حكوومەتی عێراق بودجە و مووچەی كوردستانی بڕی، كوردستان تووشی قەیرانی دارایی بووەوە، ئەوە چەندین ساڵە خەڵك توانای ئەوەی نەما كە بژێویی رۆژانەی خۆی دابین بكات، بۆیە ئەو بڕیارە لە جێگەی خۆیدا بوو و ئێمە وەكوو فڕاكسیۆنی پارتی پشتگیری لەو بڕیارەی حكوومەت دەكەین، هەر چەندە وەك فڕاكسیۆنی پارتییش بە نیازی ئەوەین یادداشتێك ئاڕاستەی حكوومەت بكەین، كە ئەو پاشەكەوتی ماویشە، ئەگەر دارایی حكوومەت باش بێت، ئەویش نەمێنێت”.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: “چەند حزبێكی سیاسی كە ئێمە بەرەو هەڵبژاردن دەچین، خۆپێشاندانەكانیان قۆستەوە، زۆربەی ئەو لایەنە سیاسییانەیش كە پێشووتر بەشدار بوون لە حكوومەتی هەرێم لە بەڕێوەبردن و ئیدارەی حكوومەتی هەرێم، بە هۆی ئەوەی كە حكوومەت تووشی گرفت و قەیرانی دارایی بوو، نەیانتوانی بچنە ژێر باری بەرپرسیارەتییەوە، بە داخەوە ئەوان پێیەكیان لە حكوومەت بوو و پێیەكەی دیكەیان لە ئۆپۆزسیۆن بوو، لە كۆتاییدا بڕیاری خۆیان دا و لە حكوومەت كشانەوە، بۆ ئەوەی دەنگێك زیاتر بهێنن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi