ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سوپاسالارێ پێشمەرگەى:لڤينێن داعش دەست پێ كرينه‌.. دروستكرنا هێزا هه‌ڤبەش پێتڤيە

سوپاسالارێ پێشمەرگەى:لڤينێن داعش دەست پێ كرينه‌.. دروستكرنا هێزا هه‌ڤبەش پێتڤيە
هەولێر-KDP.info-

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە دەڵێ: “هاوپەیمانان پێشنیازی ئێمەیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی هێزی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دروست بكرێت، چونكە جارێكی دیكە داعش لەو ناوچانە سەری هەڵداوەتەوە و كردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن”.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان سەری هەڵداوەتەوە و، بەردەوام كردەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن و لە ئێستایشدا هاوپەیمانان هەستیان بەو مەترسییە كردووە، بۆیە هەوڵ دەدەن وەك پێش ساڵی 2014 هێزی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دروست بكرێتەوە.

فەریق جەمال ئێمینكی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “ئەمەریكا و هاوپەیمانان بۆچوونی ئێمەیان وەرگرتووە لەبارەی دروستكردنی هێزی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ گفتوگۆیەك لەو بارەیەوە لە نێوان ئێمە و عێراقدا نەكراوە و هیچ هەماهەنگییەكیش نییە، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەمەریكاییەكاندا باسمان لەوە كردووە كە، وەكوو پێش 2014 هێزی هاوبەش لەو ناوچانەدا هەبێت و، بڕیارە ئەو پرسە لەگەڵ حكوومەتی عێراقیش باس بكەن، بەڵام ئێمە و عێراق ئەو باسەمان نەكردووە”.

ئێمینكی گوتیشی: “دروستكردنی هێزی هاوبەش لەو ناوچانەدا زۆر پێویستە، چونكە داعش سەری هەڵداوەتەوە و جارێكی دیكە لە مووسڵ و دەوروبەری كەركووك، باشووری كەركووك و چیای حەمرین و ناوچەی دیالە دەستیان بە جموجۆڵ كردووە و، كردەی تیرۆریستییش ئەنجام دەدەن”.

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە راشیگەیاند: “ئێمە بە هاوپەیمانانمان راگەیاندووە كە ئەگەر هێزی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دروست بكرێت، ئێمە تەنیا هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراقدا دەكەین و لەگەڵ حەشدی شەعبی مامەڵە ناكەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi