دوو په‌نابه‌رێن كورد ل بریتانیا هاتنه ده‌سته‌سه‌ركرن
K24 – ھەولێر
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە دوو پەنابەری كورد بە تۆمەتی كردەوەی تیرۆرستی لەو وڵاتە دەستگیركراون.
به‌گوێره‌ی دەیلی مەیل: “دوو په‌نابه‌ری كورد له به‌ریتانیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ویستوویانه له رۆژی كریسمسدا له‌نزیك باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كاری تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: “ئه‌و دوو په‌نابه‌ره كورده زیاتر له 10 ساڵه له به‌ریتانیا ده‌ژین و یه‌كێكیش له‌و په‌نابه‌ره كوردانه خاوه‌نی خواردنگه‌ی خێرایه له یه‌كێك له شاره‌كانی به‌ریتانیا، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌ردوو په‌نابه‌ره‌كه كاریگه‌ری بیری توندڕه‌ویی له‌سه‌ریان هه‌بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه كه وایكردووه په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی ببه‌ن”.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش هه‌ردوو په‌نابه‌ره كورده‌كه چوونه به‌رده‌م دادگا و یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنیان به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌گه‌ریش به تاوانبار له قه‌ڵه‌م بدرێن، ره‌نگه هه‌ردوو په‌نابه‌ره‌كه دیپۆرت بكرێنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی