ئیسماعیل بێشكچی: ریفراندۆم سه‌ركه‌فتنه‌كا مه‌زن بوو
ئاوێنه:
ئیسماعیل بێشكچی, نوسه‌ری ناوداری توركیا، له تازه‌ترین دیمانه‌یدا رایگەیاند “ئێران و توركیا و سووریا زۆر هه‌ڵه‌ن كه به‌و شێوه‌یه دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، چونكه ئه‌وان كێشه‌ی كوردیان له وڵاتی خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، كه‌چی ده‌ست تێوه‌رده‌ده‌نه كێشه‌ی كورد له وڵاتێكی تر”.
ئاوێنە: ئیسماعیل بێشكچی, نوسه‌ری ناوداری توركیا له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (DW)ـی توركی، به گرنگییه‌وه باس له ئیراده‌ی میلله‌تی كورد ده‌كات و ده‌ڵێ ریفراندۆم سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌یشی چوونه سه‌ر سندوقی دانگدان و به به‌ڵێ ده‌نگیان دا، ده‌نگه‌كانیان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوویان بووه و وتیان ئێمه خۆمان قه‌ده‌ری خۆمان دیاری ده‌كه‌ین نه‌ك وڵاتێكی تر بۆمان دیاری بكات.
له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا، بێشكچی پێشتر پێی وا بووه كه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا یه‌كه‌م وڵات ده‌بن دان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بنێن، چونكه له 1920 ئه‌وان بوون كوردستانیان به‌سه‌ر 4 وڵات‌دا دابه‌ش كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و 2 وڵاته ئێستەش په‌شیمان نین به‌و كرداره‌ی كردوویانه.
ئەو ده‌ڵێ “فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن ئێستە كاتی نییه، ئه‌ی كه‌ی كاتیه‌تی؟ دیاره ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان عێراقێكی مه‌زهه‌بی و ره‌گه‌زپه‌رست حوكم بكات نه‌ك عێراقێكی دیموكرات”.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌و ریفراندۆمه شه‌رعییه‌تی نییه، بێشكچی پێیان ده‌ڵێ ده‌بێت به جوانی بیر له‌و وشه‌یه بكه‌نه‌وه و ئه‌و كات بیدركێنن. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ی كورد كیمیاباران كرا، دنیا بێده‌نگ بوو و تاكه وڵات ئیسرائیل بوو كه له ته‌لئه‌بیب رێپێوان دژی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه كرا، ئه‌ی بۆ ئێستە هه‌مووتان هاتوونه‌ته ده‌نگ؟
ئەو نووسه‌ره گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دایه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه، به توركیا و ئێرانیشه‌وه دانی پێدا ده‌نێن، چونكه به‌شداریكردنی ئه‌و خه‌ڵكه به‌و رێژه زۆره و هه‌موویان بڵێن سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت، ناتوانرێت فه‌رامۆش بكرێت.
به لای بێشكچییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران و توركیا نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی كورد له وڵاته‌كه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه نایانه‌وێت له عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ده‌ترسن كوردانی توركیا و ئێرانیش داوای هه‌مان ماف بكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی