نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەولود باوەمراد: پاش بریارا بەغدا هیچ گەشته‌كا نێڤ دەولەتی بۆ هەرێمێ نائێته‌ ئەنجام دان 

مەولود باوەمراد: پاش بریارا بەغدا هیچ گەشته‌كا نێڤ دەولەتی بۆ هەرێمێ نائێته‌ ئەنجام دان 

ئاوێنه‌:

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەنگۆی رانەگرتنی گەشتەكانی ژمارەیەك هێڵی فرۆكەوانی بۆ هەرێم رەتدەكاتەوە و جەختیش دەكاتەوە كە پاش بڕیارەكەی بەغدا هیچ گەشتێكی نێودەوڵەتی بۆ هەرێم ئەنجام نادرێت.

ئاوێنە: وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەولود باوەمراد ئەمڕۆ(شەممە) لە دانیشتنی پەرلەماندا وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا وتی”هیچ هێڵێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌بێ چاودێری‌ فڕۆكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌ عیراق ناتوانێت گه‌شت بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش دورن له‌ڕاستیه‌وه‌ گوایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكان وتویانه‌ ده‌توانن به‌رده‌وامبن له‌گه‌شته‌كانیان به‌بێ ئاسمانی‌ عێراق و ڕه‌زامه‌ندی‌ عیراق”.

وتیشی”هه‌ر هێڵێكی‌ گواستنه‌وه‌ بڵێت ده‌توانین له‌گه‌شته‌كانمان به‌رده‌وامبین و راینه‌گرین ڕاست نییه‌و ناتوانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی‌ عیراق به‌رده‌وامی‌ به‌گه‌شته‌كانی بدات”.
ئاماژەی بەوەشدا كە هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشیكرد كە ئەو نوسراوەی ئامادەیان كردبو گەیشتۆتە دەست حكومەتی عێڕاق و سەرۆك وەزیران بەڵام وەزیری گواستنەوەی عێراق پێی راگەیاندون كە ئیدی ئەو هیچ دەسەڵاتێكی نییە و حەیدەر عەبادیش تەنیا بەم رستەیە وەڵامی داونەتەوە “انشاءاللە كنتم بخیر”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi