نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كۆمیسیۆن: بۆ دەنگدانێ پشت ب فۆڕما ئاهێن خوارنێ دێ به‌ستين  

كۆمیسیۆن: بۆ دەنگدانێ پشت ب فۆڕما ئاهێن خوارنێ دێ به‌ستين  

خەندان-

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان رایگەیاند، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دامەزراندنی كارمەندی كاتی كۆمیسیۆن.

ئەو وتانەی هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات، لەگەڵ بەڕێوەبەری رێكخراوی سی ئۆ دی، كە یەكەمین رێكخراوی نێودەوڵەتییە، و بەمەبەستی چاودێریكردنی راپرسی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم هاتووەتە هەرێمی كوردستان.

هەندرێن محەمەد راشیگەیاند، لە رووی لۆجستییەوە هەموو پێداویستییەكانی ناوەندەكانی دەنگدان لە ماوەیەكی كەمدا ئامادەكرێت، كە نزیكەی 12 هەزار وێزگەی دەنگدان لە هەرێمی كورستاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لەبارەی ئامادەكردنی لیستی ناوی تۆماری دەنگدەران گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتنێك، كە پشت دەبەستێت بەو داتایەی لە لیستی كۆمپانیای خۆراك (فۆڕمی بایەعی)، هەیە”.

حەوتی مانگی رابردوو، لە كۆبوونەوەی‌ نێوان مەسعود بارزانی‌ و 15 لایەنی سیاسی هەرێم (جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی) لە پیرمام بڕیاردرا رۆژی‌ 25 ی‌ ئەیلولی‌ ئەمساڵ ریفراندۆم لە هەرێمی‌ كوردستان ئەنجام بدرێت.

هەندرێن محەمەد وتیشی، لە ئێستادا سەرقاڵی دامەزراندنی كارمەندی كاتین بۆ كۆمیسیۆن، هەروەها لیستی ناوی دەنگدەران لە ئایندەیەكی نزیكدا ئامادە دەكرێت.

13ی ئەم مانگە، مه‌سعود بارزانی‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی دیاریكردو بەنوسراوێك ئاڕاستەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كرد.

بارزانی‌ لە نوسراوەكە ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، رۆژی‌ یه‌كی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵی‌ دیاریكردووه‌، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم.

جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، پابه‌ندن به‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ پێویست و هاوكاری‌ و هه‌مانگی‌ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و فه‌رمانه‌.

رۆژی 6-11-2017 واده‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi