ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ پەروەردێ:کارەساتێن نەتەوا مه‌ دێ کەینه‌ فلم بۆ ناڤه‌ندێن خووندنێ

وەزیرێ پەروەردێ: کارەساتێن نەتەوا مه‌ دێ کەینه‌ فلم بۆ ناڤه‌ندێن خووندنێ

باسنيوز:

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، کۆتاییھاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلەکانی 9 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی ڕاگەیاند.

د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە پەیامنێری (باسنیوز) تێیدا ئامادەبوو، ڕای گەیاند “کۆتاییھاتنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین کە تێیدا 155 ھەزار خوێندکار بەشداربوون و دابەشکرابوون بەسەر نزیکەی 4 ھەزار و 500 ھۆڵی تاقیکردنەوەدا، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تاقیکردنەوەکان ئارامتر بەڕێوەچوون، وەزارەتی پەروەردە زۆرینەی پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکانی دابین کردبوو”.

وەزیری پەروەردە لە وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری (باسنیوز) دا ئاشکرای کرد: “جیا لەو بابەتانەی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا باس بە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران دەکات، لە ئێستا سەرقاڵی دەرھێنانی شەش فیلمین بۆ ئەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە ڕێگەی فیلمەوە بەو کارەساتانەی بەسەر نەتەوەکەماندا ھاتووە، ئاشنا بکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو: “وەکو وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتیدا پرۆژەیەکمان ھەیە بۆئەوەی ھەوڵ بدەین تا ساڵی 2023 لە ڕووی یاسایی و پێداوستییەکانەوە زەمینە خۆش بکەین بۆئەوەی منداڵان لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە بچنە بەر خوێندن”.

د. پشتیوان سادق، لەبارەی بە ئینگلیزیکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد: “پرۆسەی بە ئینگلیزیکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن بەردەوامی دەبێت و بۆ ئەمساڵی خوێندنیش 2017/2018 پرۆگرامی بیرکاری و زانستی پۆلی سێیەمی بنەڕەتی دەبێتە ئینگلیزی”.

لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمەڕ ئەژمارکردنی زمانی کوردی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە لەلایەن خوێندکارانی پۆلی 12 ی ئامادەیی ڕوونی کردەوە: “وەکو وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نەبووین بەڵام ئەوەش پەیوەندی بەو وەزارەتە خۆیەوە ھەیە”.

وەزیری پەروەردە، جەختی لەوەش کردەوە: “بە ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمپانیایەکدا سەرقاڵی ئەوەین ئەو کتێبانەی بەکەڵک نایەن و شوێن دەگرن لە ڕێگەی لێژنەیەی تایبەتەوە تەلەف بکرێن و پاش بەکارھێنانەوەی لەلایەن کۆمپانیاکەوە وەزارەتی پەروەردە سوودمەند بێت لەو پرۆژەیە”.

دەربارەی گۆڕانکاری نەکردن لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا ئاماژەی بەوەش دا: “دەبێت ساڵانە مامۆستایانی بابەت و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی تێبینیەکانی خۆیان لەبارەی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە بنووسن بۆئەوەی لە سەرلەنوێ چاپکردنەوەی پڕۆگرامەکاندا گۆڕانکاری لە ھەندێ بابەت و پڕۆگرامدا بکرێت و ئەو وێنانەشی پەیوەندییان بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە، بگۆڕدرێن بە ھەندێ وێنە کە ئاماژەبێت لە کلتوور و ژینگەی کوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi