دئێكهم رۆژا تەمموزێ دا باژێرێن کوردستانێ دێ گەرمتر بن
رووداو- ھەولێر
لە یەکەم رۆژی مانگی تەمموزدا شارەکانی باشووری کوردستان گەرمتر دەبن و پلەی گەرما دوو پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی مانگی تەمموزدا کە دەکاتە رۆژی شەممە، شەپۆڵێکی گەرما روو لە شارەکانی باشووری کوردستان دەکات و پلەی گەرما دوو پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.
رۆژی شەممە 1-7-2017، پلەی گەرما لە شاری ھەولێر دەگاتە 45 پلەی سەدی. لە کەرکووک بەرزترین پلە تۆماردەکات و دەگاتە 47 پلەی سەدی. لە گەرمیانیش ھاوشێوەی کەرکووک پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 47 پلە. لە سلێمانی پلەی گەرما 43 و لە شاری دھۆکیش دەگاتە 44 پلەی سەدی.
هاوکات لە شارەکانی باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستانیش بەشێوەی جیاواز پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە.
پسپۆران کۆکن لەسەر ئەوەی بۆ خۆپارستن لە گەرما، پێویستە ئاوی زیاتر بخورێتەوە، خەڵک کەمتر لەبەر تیشکی هەتاو بمێنێتەوە، هەروەها تاوەکو بۆیان دەکرێت ئەو پۆشاکانە بپۆشن کە رێژەی لۆکەیان تێدا زۆرە، بەکارهێنانی چاویلکەی رەش و چەتر و شەپقەش لە تیشکی خۆر زیاتر دەتپارێزن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی