نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەمریکا ل سه‌ر مامەله‌يا هێزێن حەشدا شەعبی ل سنوورێ شنگالێ هاتە دەنگ

ئەمریکا ل سه‌ر مامەله‌يا هێزێن حەشدا شەعبی ل سنوورێ شنگالێ هاتە دەنگ
رووداو- رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریکی

ئەمریکا لە مامەڵەکانی ئەم دواییەی حەشدی شەعبی لە بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری شنگال هاتە دەنگ.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن هۆشداری دایە هێزەکانی حەشدی شەعبی و داوایکرد، ئەو هێزانە پابەندی فەرماندە سەربازییەکانی حکومەتی عێراق بن.

جێف دەیڤس، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، دەبێت هەموولایەک پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی بەرپرسانی بەغدا بن.

گوتەبێژەکەی پێنتاگۆن بە ئاماژەدان بەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ رەوشی عێراق ئاسان نیە، هۆکارەکەی بۆ هەبوونی ئەو هەموو هێزە گەڕاندەوە کە لەو وڵاتەدان.

دەیڤس رایگەیاند، بەڵام فەرماندەیی شەڕی دژ بە داعش لە بەغداوە سەرۆکایەتی دەکرێت و دەبێت تەواوی ئەو هێزانەش کە لەم شەڕەدا بەشدار بن، ئەم راستیە بزانن و پێیەوە پابەند بن.

حەشدی شەعبی رۆژی 25-5-2017 لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “محەممەد رەسوڵڵا” هێرشیانکردە سەر چەند گوندێکی سنووری شنگال و 13 گوند و کۆمەڵگەی کوردی ئێزدی کۆنترۆڵکردووە، بەوەش هیچ شوێنێکی کوردانی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا نەماون.

جموجوڵەکانی حەشدی شەعبی ، نیگەرانی لای فەرماندیی پێشمەرگەی کوردستان دروستکردووە و لە رۆژی سێشەممە 30-5-2017 فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی رۆڵی حەشدی شەعبی لە شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری بڵاوکردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi