ئیتالیا 11 پێشمەرگەيێن بریندار چارەسەر دكت
K24 – ھەولێر
کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، 11 پێشمەرگەی برینداری شەڕی داعش لە ئیتالیا و لەسەر ئەركی ئەو وڵاتە چارەسەریان بۆ دەكرێت.
خاتوو سێرینا مرۆنی کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئیتالیا بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و هاوکارییەکان، بەم نزیکانە 11 پێشمەرگە برینداری شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش لە ئیتالیا چارەسەری گونجاویان پێشکەش دەکرێت.
ئەم گوتانەی كونسوڵی نوێی ئیتالیا ئەمڕۆ لە میانی دیدارێكدا ھات لەگەڵ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێم لە دیدارەكەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ناوی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی ئیتالیای کرد بۆ پشتگیرییەکانی لە هەرێمی کوردستان لە رووی ناردنی راوێژکاری سەربازی بۆ پێدانی مەشق و راھێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکاری مرۆیی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی