جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌مریكا به‌لێنا پڕچه‌ككرنا دوو لیوايێن دى يێن پێشمه‌رگه‌ی دايه
كوردستان تى ڤى
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد كه ئه‌مریكا به‌ڵێنی پڕچه‌ككردنی دوو لیوای دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی داوه و مه‌شقی ئه‌و دوو لیوایه‌ش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، داواكارییه‌كانمان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش له هاوكاریكردنمان به‌رده‌وامن.
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مریكا دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ی پڕچه‌ك كردووه و مه‌شقی پێ كردوون و ئێستا هه‌ردوو لیواكه له ئه‌ركی خۆیان دان. جه‌بار یاوه‌ر ئاشكرای كرد: له نوێترین هاوكاریی خۆیدا بۆ پێشمه‌رگه، بڕیاره دوو لیوای دیكه‌ی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه پڕچه‌ك بكرێت و مه‌شقیان پێ بكرێت، به‌م جۆره‌ش چوار لیوای پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كرێن و مه‌شقیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكییه‌كان پێ ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی