ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا رازییە راستەوخۆ مووچێ چار فەرمانگەهێن كوردستانێ دابەش بكت

بەغدا رازییە راستەوخۆ مووچێ چار فەرمانگەهێن كوردستانێ دابەش بكت

رووداو – بەغدا264868image1

وەزارەتی ناوخۆیی عێراق بۆ ساڵی2017، رەزامەندی دەربڕی مووچەی چوار فەرمانگەی هەرێمی كوردستان (پاسپۆرت، رەگەزنامە، ئیقامە و كارتی زانیاری) راستەوخۆ لەڕێگەی بانكێكەوە لە كەركووك دابەش بكات، واتە رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی نەكات، وەزارەتی ناوخۆی كوردستانیش دەڵێت بەو بڕیارە رازی نابن.

هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، چوار فەرمانگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا مووچەیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ دابین دەكرێت، بەڵام كێشەیان هەیە و مووچەیان دوادەكەوێت، بۆیە پێشنیازی بۆ حكومەتی عێراق كردووە مووچەی ئەو چوار فەرمانگەیە نەنێرێتە هەولێر و راستەوخۆ لە كەركووك دابەشی بكات.

فەرمانگەكان بریتین لە (پاسپۆرت، رەگەزنامە، ئیقامە و كارتی زانیاری) و هاوشێوەی گومرگەكان و پاسەوانی سنوور مووچەیان لە بەغداوە بۆ دابین دەكرێت، بەڵام وەك هۆشیار عەبدوڵڵا ئاماژەی پێدا، فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانە لە نێوەڕاست و باشووری عێراق مووچەی مانگی 11 یان وەرگرتووە، كەچی لە هەرێمی كوردستان تازە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، باسی لە گرفتێكی دیكەش كرد و گوتی “یەكێكی دیكە لە كێشەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەگەڕاندنەوە یان زۆر دواخستنی گەڕاندنەوەی داهاتی ئەو فەرمانگانەیە بۆ حکومەتی ئیتحادی، باجی ئەو دواخستنەش فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانە دەدەین و مووچەكەیان دوادەكەوێت”.

وەك خۆی باسیكرد، لە نزیکەوە بەشێوەی مەیدانی بەدواداچوونیان بۆ كێشەكە كردووە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لە مەترسییەكە ئاگادار كردووەتەوە، گوتیشی “هەرێمی كوردستان لەڕووی زیاکردنی میلاکەوە دوور لە هەموو رێنمایی و رێسایەک مامەڵەی لەگەڵ ئەو فەرمانگانە کردووە، ئەوەش کێشەی کورتهێنانی بۆ ئەو بڕە پارەیە دروستکردووە کە لە بەغداوە وەک پشکی ئەو فەرمانگانە دەنێردرێت”.

لەبارەی هەمان پرس هۆشیار عەبدوڵڵا جەختیكردەوە، بێ رێکخستنەوەی میلاکاتی ئەو فەرمانگانە و گۆڕینی ناردنی مووچەکانیان بۆ هاوشێوەی كارمەندانی پاسەوانی سنوور و گومرگ، ئەو کێشەیە بەردەوام دەبێت و مووچەی ئەو فەرمانگانه دوادەکەوێت.

لەبەرامبەردا سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت “ئێمە بەو بڕیارە رازی نین، چونكە ئەو فەرمانگانە هەموو خەرجی و پێدوایستییەكیان لای ئێمەیە، ناكرێت هەموو شتێكیان لەسەر ئێمە بێت، بەڵام مووچەیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەسەر دابەش بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi