ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

%90 ناوچێن ماددا 140 دكەڤنە ژێر كۆنترۆلا پێشمەرگەى

%90 ناوچێن ماددا 140 دكەڤنە ژێر كۆنترۆلا پێشمەرگەى

رووداو- هەولێر256775image1

تا دێت رووبەری ئەو خاكەی خراوەتە چوارچێوەی مادەی 140ی دەستووری عێراق، دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە، ئەندامێكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان دەڵێت، دوای ئۆپەراسیۆنی مووسڵ 90%ی ناوچەكانی مادەی 140 دەكەونە ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە.

لەگەڵ پەلاماری داعش لە 9/6/2014 بۆ سەر پارێزگای نەینەوا، رووبەرێكی فراوانی سنووری باشووری كوردستان كە بە “ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان” ناوی دەهێنرێ‌ و لە دەستووری عێراقدا بە “ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان” ناسراوە، كەوتە ژێر دەستی داعش، بەڵام لەگەڵ پاشەكشەی بەردەوامی داعش لە بەرامبەر پێشمەرگە، هێدی هێدی ئەو ناوچانە كەوتنە دەستی كورد.

بێستوون فایەق، ئەندامی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە (رووداو)ی گوت “بە كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو سنوورە كەمەی باشووری كوردستان لە دەشتی نەینەوا، زیاتر لە 90%ی ئەو خاكەی لە چوارچێوەی ماددەی 140 دایە، دەگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان”.

هەر لەوبارەوە سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی گوێڕ-مەخمووری پێشمەرگە بە (رووداو)ی گوت “100%ی خاكی باشووری كوردستان لە سنووری میحوەری گوێڕەوە لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراوە، لە سنووری میحوەری مەخمووریش تەنیا حەوت گوند ماون كە دەكاتە 2%ی سنوورەكە. بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو گوندانەش چاوەڕێی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەكەین”.

سیروان بارزانی گوتی پێشمەرگە لەو شوێنە كوردستانیانە ناكشێتەوە كە كۆنتڕۆڵی كردوون، بۆ پارێزگاری لەو ناوچانەش خەندەقی لێداوە.

بەڵام لە سنووری گەرمەسێر زۆرترین ناوچەی ناكۆكی لەسەر هێشتا لەژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەكاندایە. بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە دەڵێت گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بە رێككەوتنی سیاسیی دەبێت نەك سەربازی.

مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر بە (رووداو)ی گوت “بەپانتایی 90 كیلۆمەتر و قوڵایی 30 كیلۆمەتر خاكی باشووری كوردستان لەژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەكاندایە، لەوانەش شارۆچكەكانی سەعدیە و مەندەلی و بەشێك لە سنووری شارۆچكەی خانەقین”.

بەپێی بڕیاری ژمارە 19 كە پەرلەمانی كوردستان لە 23/7/2014 دەنگی لەسەر داوە، پێشمەرگە دەبێت لەو ناوچانە بمێنێتەوە كە كۆنترۆڵیان دەكاتەوە. بێستوون فایەق، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی گوت “هەر ناوچەیەك پێشمەرگە كۆنترۆڵی بكاتەوە لەدەستی داعش، دەتوانێت تێیدا بمێنێتەوە، بەڵام دەبێت دڵنیاییەك هەبێت بۆ ئەوەی دوای داعش جارێكی دیكە لە دەستی هەرێمی كوردستان دەرنەهێنرێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi