ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سرێشمەیی: ڕێککەفتن ل سەر نەفتا کەرکووکێ ده‌ستپێكه‌ بۆ رێککەفتن ل سەر پرسا مووسلێ ژى

سرێشمەیی: ڕێککەفتن ل سەر نەفتا کەرکووکێ ده‌ستپێكه‌ بۆ رێککەفتن ل سەر پرسا مووسلێ ژى

هەولێر-KDP.info-ImageThumb (1)

ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆمەڵێك كێشە و پرس هەن پێویستە لە نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ بكرێن، ڕێككەوتن لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە بەرژەوەندی هەر دوو لادایە و سەرەتایەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكە.

(ئازاد سرێشمەیی) چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە كات و ساتی خۆیدا بوو، چونكە كۆمەڵێك كێشە و پرس هەن، پێویستە هەولێر و بەغدا چارەیان بكەن. پێویست دەكات كە شاندێكی حكوومەتی هەرێم بچێتە بەغدا بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان، راستە ئەگەر باسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بكەین، بەڵام تا ئێستا بەشێكین لە عێراق و پێویست دەكات ئەو جۆرە سەردانانە هەر هەبێ؛ سەردانەكەی ئەمجارەیش وەك هەست پێ دەكرێت ئامادەییەک هەیە لە هەردوو لاوە كە كێشەكان بەرەو چارەسەر ببەن، هەر چەندە كێشەكان بە سەردانێك و كۆبوونەوەیەك چارەسەر نابن، بەڵام بەلایەنی كەم گەورەترین كێشە كە ڕووبەڕووی هەردوو لا بووەتە كێشەی ئابوورییە، هەردوو لا پێویستیان بە یەكدی هەیە، بۆیە هەست كرا كە ئەمجارە دەیانەوێت بەلایەنی كەم كێشەی نەوتی كەركووك چارەسەر بكەن كە ماوەیەك ڕاگیراوە؛ چونكە ڕۆیشتنی نەوتی كەركووك لە قازانجی هەردوو لادایە بۆیە ئەوە هەنگاوێكی زۆر باش بوو.”

گوتیشی: “دوای چارەسەركردنی كێشەی نەوتی كەركووك زەمینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەیش دەڕەخسێت، كە زۆر كێشە باس كران، وەك گرتنەوەی مووسڵ و پێشمەرگە و ڕیفراندۆم و چەند بابەتێكی دیكە باس كراون، كە ئەوانە باس كراون، دەكرێت گفتوگۆی زیاتر لەسەر بكرێت و كێشەكان بەرەو چارەسەر بچن.”

(سرێشمەیی) ئەوەشی گوت: “جارێ ڕێككەوتن تەنیا لەسەر نەوتی كەركووك كراوە؛ هەروەها لەسەر گرتنەوەی مووسڵیش ئەگەر ڕێككەوتن نەبێت، بەڵام لێكتێگەیشتن هەیە؛ ئەو كێشانە وا بە ئاسانی چارەسەر نابێ، بەڵام پێویست دەكات بەغدا ئەمجارە پابەند بێت بە ڕێككەوتنەكان، هەروەها بۆ نەوتی كەركووك و گرتنەوەی مووسڵ دیارە رێككەوتن هەیە ئەوەیش سەرەتایەكی باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi