ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەمریکا راستەوخۆ دێ هاریکاریا پێشمەرگەى كت

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەمریکا راستەوخۆ دێ هاریکاریا پێشمەرگەى226790Image1 كت

رووداو – هەولێر

سیروان عەباس و سەمیع زوبێر

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمریکا بڕیاری داوە بڕی 200 ملیۆن دۆلار، بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و راستەوخۆ بداتە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

شاخەوان عەبدوڵڵا، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمریکا بڕیاری داوە بڕی دوو ملیار و 700 هەزار دۆلار بە قەرز بداتە عێراق، بەڵام لەو بڕە پارەیە پشکی پێشمەرگە بە جیا لە واشنتنەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، کە بڕەکەی 200 ملیۆن دۆلارە.

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی “ئەوە یەکەمجارە ئەمریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا هاوکاری پیشمەرگە بکات، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا حسابی پێشمەرگە لەگەڵ هیزە عێراقییەکاندا جیاواز بێت”.

هاوکات جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ زانیاری وردی لەسەر ئەو هەواڵە بەدەست نەگەیشتووە.

لەلایەكی دیكەوە، نەجیبە نەجیب، ئەندامی لێژنەی ئابووریی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەمریكا ژمارەیەك رێككەوتننامەی ئابووریی و سەربازی بۆ پڕچەككردنی سوپای عێراق لەگەڵ بەغدا هەیە”.

سەبارەت بەو قەرزەی ئەمریكاش بە عێراقی دەدات، نەجیبە نەجیب گوتی “ئەو قەرزە هاوكاری عێراق دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیران دارایی و شەڕی دژی داعش، سەرەڕای بونیادنانی توانا ئەمنییەكانی دژی داعش”، گوتیشی “عێراق زۆر پێویستی بەو قەرزەیە چونكە پارەیەكی زۆر قەرزدارە”.

نەجیب گوتیشی “بەپێی دەستووری عێراق قەرز و بەخشین داهاتی ئیتیحادین و دەبێ بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و شەفافانە لەسەر هەموو پارێزگا و هەرێمەكان دابەش بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بەوەشكرد “بەغدا لە ساڵی 2014ـەوە تاوەكو ئێستا هیچ بڕە قەرزێكی نەداوەتە هەرێمی كوردستان، بۆپە پێویستە ئەمریكا گوشار بخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لەو قەرزە بدات

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi