ئه‌رێ رۆناڵدۆ دێ بته هه‌ڤركێ مێسی؟
وشه:
ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خولی فڕه‌نسا هه‌یه، یانه‌ی مارسیلیای ركابه‌ریی پاریس سانجێرمانیش له‌م باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ی دا.
یانەی ئۆڵمپیك مارسیلیای فڕەنسی، هەڵوێستی خۆی لە بارەی ئەگەری گواستنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد یەكلاكردەوە.
تۆڕی فڕەنسی “RMC” ئاشکرای کردووە، ئیدارەی مارسیلیا بەنیازی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە نییە، سەرەڕای هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، خۆرخێ مێندێزی بریكاری رۆناڵدۆ، پێوه‌ندیی به یانه فڕه‌نسییه‌كه‌وه كردووه.
هەروەها ئاماژەی بەوه کردووە، بەرپرسانی یانەی مارسیلیا گوێیان بە هەڵمەتەکانی هاندەرانی یانەکە نەداوە لە سۆشیال میدیادا، کە داواده‌كه‌ن ئه‌م هاوینه یانه‌كه‌یان رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ده‌مێكه كریستیانۆ هەوڵ دەدات ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد جێ بهێڵێت و پێوەندیی بە تیپێکەوە بکات، کە لەم وەرزەدا لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپادا رکابەریی بکات.
کەناڵی ئەمریکی “CBS Sports” چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوی کردەوە، دۆرتمۆند “دوایین دەرفەت” بۆ رۆناڵدۆ پێکدەهێنێت بۆ جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد لەم هاوینەدا، به‌ڵام ئه‌ویش ره‌ت كرایه‌وه.
لە لایه‌كی تر رۆژنامەی “AS”ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، داهاتووی رۆناڵدۆ پێوەستە بە دوو بژاردەوە: گەڕانەوەی بۆ تیپی پێشووی، كە سپۆرتینگ لیشبۆنایە، یان پێوەندیكردن بە یانەی بۆروسیا دۆرتموند.
رۆناڵدۆ تا رۆژی كۆتایی له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه، له رێگه‌ی بریكاره‌كه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌دات مان یونایتد جێ بهێڵێت، به‌ڵام دیار نییه له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی