ئه‌و فڕۆكه‌یه هاته ديتن كو ل سالا 1968 كه‌فتبوو خوارێ
وشه:
پۆلیسی سویسرا رای گه‌یاند، پارچه‌كانی فڕۆكه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه كه له ساڵی 1968 له چیاكانی ئه‌ڵپ كه‌وتبووه خواره‌وه.
فڕۆكه‌كه له 30حوزه‌یرانی ساڵی 1968 سێ سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو كه ده‌كه‌وته خواره‌وه، ئه‌و كات ته‌رمی سێ كه‌سه‌كه دۆزرایه‌وه، به‌ڵام هیچ پارچه‌یه‌كی فڕۆكه‌كه نه‌دۆزرابووه‌وه و دیار نه‌بوو به چ هۆكارێك ته‌رمه‌كان زۆر دوورتر له فڕۆكه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه.
پۆلیسی سویسرا گوتوویه‌تی، سه‌رووی نیوه سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه ئه‌وه‌ند پێشكه‌وتوو نه‌بوو بتوانن بزانن رێك فڕۆكه‌كه له كوێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، پارچه‌كان كه‌توونه‌ته چ مه‌ودایه‌كی ناو به‌فر و سه‌هۆڵه‌كانی چیای ئه‌ڵپ، به‌ڵام ئێسته ئه‌و خه‌مه ره‌ویوه‌ته‌وه و دزۆینه‌وه زۆر ئاسانتر بووه.
به‌هۆی زیاتر توانه‌وه‌ی به‌فری چیاكانی ئه‌ڵپ له باڵای ئه‌و به‌فره دابه‌زیوه و پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ی به‌دیار خستووه.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هۆی زیاتر توانه‌وه‌ی به‌فری چیاكانی ئه‌ڵپ له باڵای ئه‌و به‌فره دابه‌زیوه و پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ی به‌دیار خستووه.
چیاكانی ئه‌ڵپ كه ناوچه‌یه‌كی سه‌خته، له رابردوودا چه‌ندان رووداوی هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه بییوه، كه‌م نه‌بوون ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌هۆی تێكچوونی باری كه‌شوهه‌وا و سه‌رمای له راده‌به‌ده‌ر و ته‌مومژ، فڕۆكه‌كانی تووشی كێشه و دواجار كه‌وتنه خواره‌وه كردووه.
له سینه‌ماكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك فیلم له‌وباره‌یه‌وه به‌رهه‌م هێنراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی